ئومێد سەباح : گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەکان
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند: گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەکان .
د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه21ی2ی2023″ له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگەیاند: پاش سەردانێکی دوو رۆژە بۆ بەغدا وەک شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گەراینەوە هەولێر” لەم سەردانەدا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق دەربارەی یاسای نەوت و غاز و هەروەها لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەربارەی یاسای بودجە ، کۆبووینەوە.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه”هەر لەم سەردانەماندا لەگەڵ ئەلینا ڕۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبووینەوە ، لە لایەکی ترەوە لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێز عەتوان ئەلعەتوانی کۆبووینەوە.
ده‌شڵێت: گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت یاسای نەوت و غاز و پرۆژە یاسای بودجە.