دوو پێشمه‌رگه‌ بریندار بون و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌یش ده‌ڵێن كاری په‌كه‌كه‌یه‌.

خواكوڕك

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند” ئه‌مڕۆ له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری شنگال، له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ كراوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا دوو پێشمه‌رگه‌ به‌ سووكی برینداربوون”.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ بۆ كوردستان24 لێدوانی داوه‌ ڕایگه‌یاندوه‌” دوای ته‌قه‌كان ده‌ستبه‌جێ پشكنێن بۆ ناوچه‌كه‌ كراوه‌ و هیچ چه‌كدارێك نه‌بینراوه‌و كه‌س نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ نزیك ئه‌و شوێنه‌ی ته‌قه‌كان كراوه‌ باره‌گای چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه‌” ی تێدایه و‌ گومان ده‌كرێت ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان كردووه‌ په‌كه‌كه‌بن.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌” ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجارنییه‌ ئه‌و كارانه‌ به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت له‌و ناوچه‌یه و چه‌ندین جار چه‌كدار و لایه‌نگرانی په‌كه‌كه‌ بینراون كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ به‌ نهێنی وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌ بگرن.

Back to top button