مەسرور بارزانی: لە خۆمەوە دەستپێدەکەم و لە ئەمڕۆوە زیاتر به‌ کوردی تویت دەکەم

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕۆژی زمانی دایک پیرۆز ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “له‌مڕۆوە زیاتر به‌ کوردی تویت دەکەم.”

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایک لە تویتێکدا نووسیوویەتی: “ڕۆژی زمانی دایک، لە گشت کوردستانییان و نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان پیرۆز دەکەم. پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایک، ئەرکی هەموومانه. با زمانی کوردی لە پێگەكان و سۆشیال میدیادا زیاتر بەکاربهێنین.

سەرۆکی حکومەت لە تویتەکەی هەروەها نووسیوویەتی: لە خۆمەوە دەستپێدەکەم و لە ئەمڕۆوە زیاتر به‌ کوردی تویت دەکەم.

Back to top button