به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی سێ خاڵی گرنگ ده‌كات
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆ ده‌بێته‌وه و چه‌ند ته‌وه‌رێك تاوتوێ ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22ی 2ی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كۆ ده‌بێته‌وه، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو وڵاتی میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەبی (ئیمارات) و فەرەنسا.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق، سەبارەت بە پڕۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.
ئاماژە بەوەشدرا، کە لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا رەشنووسی پڕۆژەیاسای رێگەوبانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو