مەسرور بارزانی یەکەم ڤیزای ئەلیکترۆنی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم ڤیزای ئەلیکتۆنی هەرێمی کوردستانی راگەیاند، کە بەشێكه لە کارنامەی حکومەت لە بواری بەدیجتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا ئاماژەی بەوەدا، بڕیارە بە ئەلیکرۆنیکردنی کاروبارەکانی حکومەت تا کۆتایی 2025 تەواو بێت.
مەسرور بارزانی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە توویتەر بڵاویکردووەتەوە، گوتی: لە چوارچێوەی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە حکومەت پێشکەشیان دەکات، ئێمە ئێستا پرۆژەی E-Visa (ڤیزای ئەلیکترۆنی)مان خستووەتە بەردەست.