هاتووچۆی ئۆتۆمبێل له ناو بازاڕ و شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری قه‌ڵای هه‌ولێر قه‌ده‌غه ده‌كرێت
بۆ چارەسەری جەنجاڵیی شەقامەكان و برەودان بە جوانیی سیمای شارستانی قەڵای هەولێر وەك یەكێك لە دێرینترین شارەكانی دونیا، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا جارێكی تر شەقام و بازاڕەكانی دەوروبەری قەڵا رێك بخاته‌وه و له هه‌ندێ له شه‌قامه‌كان هاتووچۆی ئۆتۆمبێل قه‌ده‌غه ده‌كرێت و ته‌نیا ده‌كرێته ڕێگه‌ی پیاده.
لە کۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د. سەرباز نەجیب ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی رێكخستنەوەی شەقام و بەشێك لە دوكانەكانی دەوروبەری قەڵا بڕیار درا بە رێکخستنەوەی هه‌ندێ له شه‌قامه‌كان و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل قه‌ده‌غه ده‌كرێت و ته‌نیا ده‌كرێته ڕێگه‌ی پیاده.
لە رێكخستنەوەکەدا، هەندێك لە شەقامەكانی دەوروبەری قەڵا دەبنە شەقامی پیادە و ئۆتۆمبێل پێیاندا ناڕوات، هەروەها دوكانەكانی موڵكی شارەوانی جارێكی تر ڕێك دەخرێنەوە كە سیمایەكی شارستانی بدات و بایەخێكی زۆرتریش بە لایەنی ژینگەپارێزی و پاكوخاوێنی دەدرێت و ڕەچاوی باری تەندروستیی هەموو تەمەن و توێژە جیاوازەكان دەكرێت.