نامەکەی لاهور جەنگی گڕی لە بافڵ تاڵەبانی بەردا
لە دوای هەشتی تەمووزی 2021 ـەوە كێشه‌ی نێوان لاهور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی پەرەی سەند تا گه‌یشته لووتكه، به‌ڵام دواجار لاهور جه‌نگی له ڕێی دادگاوه كێشه‌كه‌ی یه‌كلا كرده‌وه و ئەمڕۆش له په‌یامێكدا دووپاتی له‌وه كرده‌وه، به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگا ده‌سه‌ڵاتەکانی خۆی به‌كار ده‌هێنێته‌وه.
ئه‌و نامه‌یه‌ی لاهور جه‌نگی گڕی كێشه‌كانی گه‌وره‌تر كرد، چونكه پێده‌چێ بافڵ تاڵه‌بانی به‌و نامه‌یه تووڕه‌تر بێت و دۆخه‌كه بگه‌یه‌نێته مریشكه‌ڕه‌شه.
نامه‌كه‌ی لاهور جه‌نگی، وێنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی هاوسه‌رۆك بافڵ تاڵه‌بانی كراوه، ئه‌وه‌یش هێمایه كه ئێستا لاهور جه‌نگی به ته‌واوی ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئیتر ده‌ست به جووڵه‌كانی ده‌كاته‌وه و بۆ ئەم هەنگاوەشی بەتەنها نیە و ژمارەیەک سەرکردەی لەگەڵە کە پێشتر لەژێر سەرپەرشتی خۆیدا کاریان کردووە.
كێشه‌ی نێوان لاهور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی له دوای هه‌شتی ته‌مووزی 2021، به ته‌واوی په‌ره‌ی سه‌ند، كاتێك بافڵ ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌زگای زانیاری و دژه‌تیرۆر و ئۆرگانه‌كانی تری یه‌كێتیدا گرت، چه‌ندان پرسی هه‌ستیاری دژی هاوسه‌رۆك ورووژاند تا ئه‌و كاته‌ی گه‌یشته بابه‌تی ژه‌هرخواردكردن و هه‌وڵی تیرۆر، به‌ڵام لاهور جه‌نگی په‌نای بۆ دادگا برد.