وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی گرنگی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و شۆفێران دەركرد
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی نوێی لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە هاوردەكراوانە دەركرد، كە (به‌ردى صالنصه)یان دهرهێنراوە.
بەپێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نووسراوه‌كه واژۆى ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى له‌سه‌ره و له ڕۆژى 14ـی 2ـی 2023 ده‌ركراوه و ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆ كراوه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و ته‌ندروستیی هاووڵاتییان، ڕه‌زامه‌ندین سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى نووسراوى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنه‌وه‌ى ژینگه، كه تایبه‌ته به تۆمارنهكردنى گشت ئه‌و ئۆتۆمبێله هاوردهكراوانهى كە (به‌ردى صالنصه)یان ده‌رهێنراوه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى پارێزگاكان كارى پێویست ئه‌نجام بده‌ن.
پێشتر شارەزایانی بواری تەندروستی و ژینگە جەختیان لەوە كردووەتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی (به‌ردى صالنصه)یان دەرهێنراوە، ژینگە پیس دەكەن، ئەو دووكەڵەش كە لە ئۆتۆمبێلەكە دێتە دەرەوە، زیانی بۆ تەندروستیی مرۆڤ زیاترە لەو ئۆتۆمبێلانەی ئەو بەردەیان تێدایە.