نرخی کارتی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان هەرزان دەبێت
دوێنێ وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق بە نووسراوی فەرمی، بڕیارێكی لەبارەی نرخی ئینتەرنێت دەركرد، بەپێی ئەو نووسراوە نرخی ئینتەرنێت هەرزان دەبێت، ئەو نرخە هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی دەزگای میدیایی خواکوڕک، هەرزانبوونی نرخی ئینتەرنێت سەرجەم عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەگرێتەوە و دەبێ كۆمپانیاكان پێیەوە پابەند بن.
بەپێی بڕیارەكە نرخەكان بەمشێوەیە دەبن:
100 گێگابایت ئینتەرنێت بە 15 هەزار دینار لەگەڵ 10 گێگابایت بێ بەرانبەر.
200 گێگابایت ئینتەرنێت بە 30 هەزار بە هاووڵاتییان لەگەڵ 50 گێگابایت بێ بەرانبەر.
300 گێگابایت بە 40 هەزار دینار لەگەڵ 100 گێگابایت بێ بەرانبەر.
500 گێگابایت بە 60 هەزار دینار لەگەڵ 200 گێگابایتی بێ بەرانبەر.
وەزارەتی پەیوەندییەكان، سەرجەم كۆمپانیاكانی پابەند كردووە بە جێبەجێكردنی بڕیارەكە و دانانی پێوەرێك بۆ پێوانەكردنی خێرایی و قەبارەی خەرجكردنی ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتییان، بەپێی بڕیارەكەش بێت لە مانگی داهاتوو بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێ.