عەلی باباجان بە زمانی کوردی و دانانی ئاڵای کوردستان سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکات

عەلی باباجان، سەرۆكی پارتی دەعوەی توركیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ئاڵای كوردستانی خستۆتە نێو ئەو وڵاتانەی هاوكاری لێقەوماوانی بوومەلەرزەكەی توركیایان كردووە و نووسیویەتی: زۆر سوپاسی ئەو برایانەمان دەكەین كە لە رۆژانی سەختدا دەستی هاوكارییان بۆ ئێمە درێژ كرد.

دوای ئەوەی لە شەشی شوباتدا بوومەلەرزەیەكی بەهێز توركیا و سووریای گرتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان تیمێكی بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان رەوانەی توركیا كرد و لە رێگای دەزگای خێرخوازی بارزانیشەوە هاوكاری بەسەر زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكەی ئەو دوو وڵاتە دابەش كرا.

Back to top button