شادمان مەلا حەسەن: لە دوای 8ـی تەمموزەوە ئەنجومەنی سەرکردایەتی هیچ دەسەڵاتێکیان نەماوە

دادگا ئەو مافەی بۆ ئێمە گەڕاندەوە کە وەک ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کار بکەینەوە و لاهور جەنگیش وەک هاوسەرۆک دەستبەکار بێت

شادمان مەلا حەسەن ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند:
_بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەسەڵاتی تەواوی لە ناو حیزب هەیە، بەڵام لە دوای 8ـی تەمموزەوە نە کۆبوونەوە دەکەن نە هیچ دەسەڵاتێکیان نەماوە بەشێوەیەکی زۆرە ملێ هەموو دەسەڵاتەکان کەوتووەتە دەست یەک کەس.

_هەنگاوی کرداری لاهور جەنگی ئەوەیە ئێمە پەیامێکمان داوەتە سەرکردایەتی یەکێتی ئەگەر ئەوان هاتنە پێش، لە پێناو بەرژەوەندی یەکێتی لەسەر سیغەیەکی نوێی کاری پێکەوەیی دەکەین، یان کێشەکان دەبەینە ناو کۆنگرەیەکی تر یان لە ناو ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکلایی دەکەینەوە، ئەگەر ئەوەش نەکرا ئەوە ئێمە وەک سەکردایەتی و لاهور جەنگیش وەک هاوسەرۆک کاری خۆی دەکات.

_چونکە دادگا یەکلایی کردەوە ئێمە یەکێتین ئەگەر ئەو برادەرانە لەگەڵ ئێمە کاریان نەکرد ئێمەش لەگەڵ ئەوان کار ناکەین.

_بەپێی دەستووری عێراق ئەگەر دوو یاسا لە هەرێم و بەغدا دژ بە یەک بوون ئەفزەڵیەت بۆ یاساکەی هەرێم دەبێت.

_ئێمە کارێک ناکەین تەشەنوج دروست بکات دەمانەوێت رێکارەکان بە دانوستان و لێک تێگەیشن بەڕێوە بچێت.

_لە دواهەمین هەڵبژاردندا یەکێتی دەنگەکانی زۆر کەمی کرد ئەوەیش دەری دەخات دۆخی یەکێتی زۆر خراپە.

Back to top button