شێرپه‌نجه‌ى جگه‌ر ته‌نگى به نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ڵچنیوه و هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕانیش بوون به چه‌ند باڵه‌وه.
خواكوڕك
هاوژینى رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆران ماڵئاوایی له ژیان كرد‌و ئاگرى جه‌ژنى نه‌ورۆزیش له كه‌ش و هه‌واو ژینگه‌یه‌كى ئارام و سه‌قامگیردا كرایه‌وه و هاونیشتیمانیان بۆ ده‌ربڕینى هه‌ست و نه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تیان به‌جۆش و خرۆشه‌وه هاتنه شه‌قامه‌كان .
هه‌ڵسوڕاوێكى بزوتنه‌وه‌ى گۆران ده‌ڵێت “هێشتا دووكه‌ڵى ئاگرى جه‌ژنى نه‌ورۆز به ئاسمانه‌وه ده‌بێت ، نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌گه‌ڕێته‌وه “. یه‌كێكى دیكه ده‌ڵێت “نه‌وشیروان مسته‌فا نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى جڤاتى نیشتیمانى كردووه‌و تێیدا داواده‌كات ڕێوڕه‌سمى به‌سپاردنى هاوژینه‌كه‌ى ڕابگرن و بۆخۆى ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌شدارى ڕێوره‌سمه‌كه ده‌كات “.
هه‌ڵسوڕاوێكى تر‌ى گۆڕان ده‌ڵێت ” نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌ندروستى زۆرباشه ،جگه‌ره به با ناكات و چاوقاوه هه‌ڵده‌قوڕێنێت “. به‌ڵام له‌ڕاستیدا هه‌موو ئه‌مانه بێخه‌به‌رن له ته‌ندروستى ڕێكخه‌ره‌كه‌یان و ئاگادارى بارودۆخى نین،هه‌ر بۆیه ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان “نه‌وشیروان مسته‌فا ” به‌هۆى خراپى بارى ته‌ندروستى پزیشكه‌كانى ڕێگه‌یان نه‌داوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان ، له‌كاتێكدا هه‌م هاوژینه‌كه‌ى وه‌فاتى كرد و چووه‌به‌ر ڕه‌حمه‌تى یه‌زدان ، هه‌میش دووكه‌ڵى ئاگرى نه‌ورۆز به‌ئاسمانه‌وه نه‌ماو ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌گه‌ڕایه‌وه كوردستان .
له‌لایه‌كى تریشه‌وه نه‌ك ناگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان بگره به پێى سه‌رچاوه‌كانى (خواكوڕك ) ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان “نه‌وشیروان مسته‌فا ” بنه‌ماڵه‌و خانه‌واده‌كه‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ڕێز له یه‌كێتى بگرن و یه‌كێتیان به‌لاوه گرنگ بێت ، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و چاره‌نوسى بنه‌ماڵه‌كه‌ى به‌ئه‌مانه‌ت سپاردووه به (هێرۆ ابراهیم احمد ) . هه‌ربه پێى زانیارییه‌كان ، شێرپه‌نجه‌ى جگه‌ر ته‌نگى به ته‌ندروستى نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ڵچنیوه‌و ئه‌مه‌ش تاكه هۆكار بووه كه نه‌توانێت به‌شدارى پرسه‌ى هاوژینه‌كه‌ى خاتوو ( شوعله على ) بكات و پزیشكه‌كان ڕێگه‌یان به نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌داوه كه بگه‌ڕێته‌وه كوردستان و به‌شدارى پرسه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى بكات .