شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا
سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا کاتی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات و دەڵێ: رێککەوتنی سەرەتایی لەسەر یاسای نەوت و گاز کراوه
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه، شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و تا رۆژی پێنجشه‌ممه ده‌مێننه‌وه و به‌رده‌وامی به گفتوگۆكانیان ده‌ده‌ن.
راشیگەیاند، شاندی حکومەت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆدەبێته‌وه و رێککەوتنی سەرەتاییش لەسەر یاسای نەوت و گاز کراوه.
ده‌شڵێت: کۆبوونەوەکانی پێشوو زۆر ئەرێنی بوون و گەیشتوون به رێگەچارەیەک.