پەیامێکی توند لە یەکێتی ئەوروپاوە بۆ رووسیا

بەبۆنەی تێپەڕ بوونی ساڵێک بەسەر دەستپێکی جەنگی رووسیا و ئۆکراینا، ئۆرسێلا ڤۆندێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا و پەیامێکی ڤیدیۆی تایبەتی بڵاوکردەوە و  تێیدا رایگەیاند، ساڵێک لە دەستدرێژی دڕندانەی رووسیا، ساڵێک لە بەرگری و بەرخۆدانی ئۆکراینیەکان، ساڵێک یەکگرتووی وڵاتانی ئەوروپا و ساڵێک شەڕکردن لەپێناو ئازادی و دیموکراسی.

هەر لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دووپاتیکردەوە، ئەوان بەردەوام دەبن لە چەسپاندنی سزای زیاتر بەسەر رووسیا و لەرووی سەربازی و ئابوورییەوە هاوکاری زیاتری ئۆکراینا دەکەن.

وەک پشتگیری و رێزگرتن لە خەڵک و قوربانیانیش، ئەمڕۆ ئاڵای ئۆکراینا لەسەرجەم دام و دەزگاکانی یەکێتی ئەوروپا هەڵکرا.
دوای ساڵێک لەشەڕی رووسیاو ئۆکراینا زیاتر لە حه‌وت هەزار هاووڵاتی مەدەنی ئۆکرانیا بوونه‌تە قوربانی و 12 هەزاریش برینداربوون. زیاتر لە هه‌شت ملیۆن ئۆکراینیش ئاوارەی ووڵاتانی ئەوروپا و جیهان بوونه‌ته‌وه‌.

Back to top button