عێراق بوێرانە دژی رووسیا دەنگی دا
دوێنێ بەبۆنەی یەكەم ساڵوەگەڕی هێرشە سەربازییەكەی رووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراینا لە 24ـی شوباتی 2022، كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان کۆبوویەوە و دەنگی لەسەر پڕۆژەبڕیارێك دا و داوای پاشەكشەی راستەوخۆی هێزەكانی رووسیای لە ئۆكراینا كرد.
لە کۆبوونەوەکەدا عێراق دەنگی بە بڕیارەکەی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دا کە داوا لە ڕووسیا دەکات یەکسەر هێزەکانی لە ئۆکراینا بکشێنێتەوە.
ئەو هەڵوێستەی عێراق هەنگاوێکی راستەوخۆیە بۆ خۆیەکلاکردنەوە لە بەرەی ئەمریکا و دوورکەوتنەوە لە بەرەی ئێران.
کۆبوونەوەکە بەمشێوەیەبوو، ”141 وڵات دەنگیان بە بڕیارەکە دا، حەوت وڵات لە دژی بڕیارەکە بوون و 32 وڵاتیش دەنگیان نەدا”.
هەروەها لە بڕیارەکەدا جەخت کرایەوە بە پابەندبوونی رووسیا بە سەروەریی خاكی ئۆكراینا لەو سنوورەی کە دانی پێدا نراوە، هەروەها گەیشتن بە رێككەوتنێكی بەردەوامی ئاشتی لەو وڵاتە، جگە لە مسۆگەری لێپرسینەوە لە تاوانەكانی لەو وڵاتە ئەنجام دراون لەلایەن رووسیاوە.