هۆشداری دەدرێ لە ڕوودانی بوومەلەرزەی دیکە

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دوو بوومەلەرزە له نزیک شاری هەولێر ڕوویاندا.

یەکەمیان کاتژمێر 2:25 ی بەرەبەیان لە بەعشیقە ڕوویدا بە گوڕی 4.2 پلە به پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 20 کیلۆمەتر ژێر زەوی

دوومیان له کاتژمێر 3:09 بەرەبەیان له چەمی بەستۆرەی باکووری هەولێر ڕوویدا به گوڕی 3.9 پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 7 کیلۆمەتر ژێر زەوی ،

ئەگەری بوومەلەرزەی تر هەیە بە گوڕی دیاری نەکراو و کات و شوێنی نەزانراو لە داهاتوودا تا جێگیر بونەوەی پلێتەکان.

شاڵاو هیدایەت ڕاشیگەیاند: گەر بوومەلەرزە ڕوشبدات تا ناو 5 ئەگەر هەیە لە 5 یش مەگەر کاتی مانەوەی زۆر بێت و شیوازی کوالێتی و دروستکردنی بیناو خانوەکان خراپ بێ زیان دەدەدات ئەویش بەگشتی کەم بۆ مام ناوەندە ئەگینا لە 5 یشدا پلەیەکی مام ناوەندەو زۆر جار زیانی بەدواوە نیە.

گوتیشی، بەگشتی ساڵانی ڕابردووداو لەپێشتردا بەگشتی ئەوپەڕی تا ناو 5 هاتووە و بەهیچ شێوەیەک بوومەلەرزەی کاولکاری وەک تورکیا و ئێران لەمێژوودا ناوچەکەی نەگرتۆتەو هەمیشە مەترسی زۆری وەک ئەوان لەسەر نەبووە وەکەمترە.

Back to top button