بە چاودێری سەرۆک بارزانی 15مین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەری رایگەیاند، 15مین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر، بە چاودێری سەرۆک بارزانی و بە هاریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەڕێوەدەچێت.
هەروەها راشیگەیاند پێشەنگاکە لە رۆژانی 8 تا 18ی ئاداری 2023 لە پێشانگای نێودەوڵەتی پارکی سامی عەبدولڕەحمان بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاوی دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی و عەرەبی و بیانی ساز دەدرێت.

Back to top button