ئێران هەوڵدەدات تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی بکاتەوە

سوپای پاسداران: لە تۆڵەسەندنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی هەوڵی کوشتنی دۆناڵد ترەمپ و پۆمپیۆ دەدەین.

عەمید عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هیزی ئاسمانی لە سوپای پاسدارانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، “ئێمە ئاواتەخوازین و هەوڵ دەدەین سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ و وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ بکوژین، چونکە ئەو دووانە فەرمانی کوشتنی قاسم سولەیمانیان دەکرد”.

دەربارەی بۆردومانکردنی بنکەی سەربازیی عەین ئەلئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، حاجی زادە ئەوەشی زیاد کرد، “دەمانتوانی لەو بۆردومانە 1000 سەربازی ئەمریکی بکوژین، بەڵام ئامانجەکە ئەوانی نەکوشت، ئەگەر ئەمریکییەکان بە گوللــە تۆپێکیش بۆردومانمانی بکردبایە ئەوە هەموو بنکەکانی ئەمریکامان لە ناوچەکە بۆردومان دەکرد”.

Back to top button