ئه‌مه‌ریكا كه‌شتیگه‌لی ئه‌تۆمی ره‌وانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی كۆریای باشوور كرد

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له‌ پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی، كه‌شتیگه‌لی ئه‌تۆمی (Springfield)ـی ره‌وانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی كۆریای باشوور كرد.

ناوه‌ندی كه‌شتیگه‌لی ئه‌مه‌ریكی له‌ زه‌ریای هێمن چەند وێنه‌یەکی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا ئاڵای ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باشوور له‌سه‌ر كه‌شتیگه‌له‌كه‌ هه‌ڵكراوه‌ و تیمێكی ده‌ریاوانی كۆریش له‌نێویدایه‌،  هەروەها ئەو راشیگه‌یاندووە، كه‌شتیگه‌لی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته‌ كه‌ناراوه‌كانی كۆریای باشوور، به‌ڵام كاتی گه‌یشتن و رۆیشتنی دیارینه‌كراوه‌.

هاوکات به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی نۆڤستی رووسی، كه‌شتیگه‌لی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریكی (Springfield)، له‌ جۆری لۆس ئه‌نجه‌لووس، گه‌یشته‌ كه‌ناراوه‌كانی شاری بووسانی كۆریای باشوور.

كه‌شتیگه‌لی (Springfield)  یه‌كێكه‌ له‌و كه‌شتیگه‌لانه‌ی به‌رده‌وام له‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی دوورگه‌ی (غوام)ـی زه‌ریای هێمن بۆ پاراستنی ئاسایشی ده‌ریاوانی و نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا جێگیركراوه‌.

Back to top button