وه‌زیری رۆشنبیری عێراق: هیچ شوێنێكی جیهان له هه‌رێمی كوردستان جوانتر نییه
لە چوارچێوەی بەشداری كردنی لە پێشنگایه‌كی تایبه‌ت به سرووشتی هه‌رێمی كوردستان له شه‌شه‌مین دیداری گه‌شتیاری عێراق وەزیری رۆشنبیری عێراق راگه‌یاند، ” هیچ شوێنێكی جیهان له هه‌رێمی كوردستان جوانتر نییه”.
ئه‌حمه‌د فه‌كاك، وه‌زیری رۆشنبیری عێراق لە پرسیارێك لە بارەی هەرێمی كوردستان دەڵێت: “ئايا هیچ شوێنێك له جیهان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان جوانتر بێت؟ نه‌ك ته‌نیا له‌ڕووی گه‌شتیارییه‌وه، به‌ڵكو ده‌روونی، مرۆیی و سرووشته خولقێنه‌ره‌كه‌ی”.
هەروەها وەزیری رۆشنبیری عێراق جه‌ختی له پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردەوە به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی گه‌شتیاری، رۆشنبیری و شوێنه‌واریی و راشده‌گه‌یه‌نێت هیچ شوێنێكی جیهان له هه‌رێمی كوردستان جوانتر نییه.
جێی باسە ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به یاوه‌ری نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، پێشه‌نگایه‌كی تایبه‌ت و چه‌ندین دیداریان ئه‌نجامدا بۆ راكێشانی سه‌رنجی گه‌شتیاران و كۆمپانیاكانی كه‌رتی گه‌شتیاری بۆ هه‌رێمی كوردستان.