بڕیارێكی نوێی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان

بەپێی رێنوێنی ژمارە 1ی ساڵی 2023 وەزارەتی دارایی کە وێنەیەكی بۆ (دەزگای میدیایی خواكوڕك)نێردراوە تایبەتە بە خەرجکردنی رێژەی 10%ی داهاتی کرێی کارەبا.

ئاماژە بەوە دراوە کە رێژەی 100% داهاتی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی کارەبا لە پارێزگاکان بە داهاتی کۆتایی تۆمار دەکرێت.

هەروەها لە بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان روونیشکراوەتەوە کە رێژەی 10%ی ئەم داهاتە بەمەبەستی هاندان و چارەسەرکردنی بارزۆری و چاککردنەوە و دەرهێنانی فیدەر و ئیشپێکردنی تۆڕەکانی کارەبا و گەیاندنی کارەبا دابینکردنی کەلوپەلی پێویست بۆ کۆگاکان و پڕۆژەکان و هاندانی ژمێرکاران و ستافی فرۆشتنی وزە و نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی وێستگەکان و فەرمانگەکانی کارەبا لەگەڵ دابینکردنی کەلوپەلی پێویست بۆ راپەراندنی کارەکانیان لەچوارچێوەی یاسا و رێنوێنییە کارپێکراوەکان.

 

هەروەها وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتە روو کە ئەم بڕیارە لە 1/1/2023ەوە کاری پێدەکرێت و لەرۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

Back to top button