لە سلێمانی بەهۆی کاری نایاسایی ئارایشتگایەک هاتە داخستن
لیژنەی قایمقامیەتی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە، رایگەیاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگا و تاتۆی تامی بیوتی له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی زه‌رگه‌ته داخست.
راشیگەیاندووە: “راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ شوێنه‌كه ده‌ركه‌وتووه له‌ناو ئارایشتگاكه‌دا نوشته و دوعا هه‌بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات له‌ناو تامی بیوتی-دا نوشته و جاودی تێدا كراوه، كه پێچه‌وانه‌ی یاسا و رێنماییه‌كانی كاركردنه و له‌هه‌ر ئارایشتگایهكدا نوشته و دوعا بگیرێت داده‌خرێت”.
ئاماژە بەوەشکراوە: “به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ئارایشتگای تامی بیوتی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكای یاسایی ده‌كرێته‌وه”.