بەرپرسانی یەکێتی لە سەیدسادق بەرێوەبەری نەخۆشخانەیەك ناچار دەکەن دەست لەکاربکێشتەوە 

بەڕێوەبەری دەستلەكاركێشاوەی كارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوكەت لە سەیدسادق ئاشکرای دەکات: بەرپرسانی یەکێتی لە سەیدسادق  ناچاریان کردووە دەست لەکاربکێشتەوە .

بەرات ئەحمەد مەحموود، بەڕێوەبەری دەستلەكاركێشاوەی كارگێڕی نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوكەت لە سەیدسادق رایگەیاند، كۆمەڵێك كەس لەناو یەكێتی لە سەیدسادق رێگر بوون لەوەی وەك بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت دەستبەكار بم، پێیان گوتم ئێمە كاندیدی خۆمان هەیە.”

گوتیشی:” دوو هەفتە نووسراوی دەستبەكاربوونم بۆ دەرچوو بوو، د. سەباح پێی گوتم دەستلەكاركێشانەوەت رابگرە بە شەفەیی پێی گوتم، بەڵام نازانم مەبەستی ئەوە بوو تا بەدیلم دەدۆزنەوە یان رێك دەكەون، من قبوڵم نەبوو بڕۆمە ژێر باری شەرت و مەرجی كەس كار بكەم، دەستم لەكار كێشایەوە”

Back to top button