پڕۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لە دەوروبەرى شار و شارۆچکەکان بەردەوامە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” پڕۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان کۆتایی پێهاتووە و لە دەوروبەرى شار و شارۆچکەکانیش پڕۆسەکە بەردەوامی هەیە.

روونیشکراوەتەوە:” تاکوو ئێستا 72 ملیۆن و 231 هەزار و348 لیتر نەوتی سپی، بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا لە پارێزگا جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دابەش کراوە.

پڕۆسەى دابەشکارییەکەش بەم شێوەیە بووە:

لە پارێزگاى هەولێر، 31 ملیۆن و 507 هەزار و 600 لیتر دابەش کراوە و 157هەزار و 538 خێزان لێی سوودمەند بوون.

لە پارێزگاى سلێمانی،  24ملیۆن و 97 هەزار و 800 لیتر دابەش کراوە و 120 هەزار و 489 خێزان لێی سوودمەند بوون.

لە پارێزگاى دهۆک، 15 ملیۆن و 986 هەزار و 800 لیتر دابەش کراوە و 79 هەزار و 934 خێزان لێی سوودمەند بوون.

لە پارێزگاى هەڵەبجەش، 639 هەزار و 148 لیتر دابەش کراوە و 3 هەزار و 195 خێزان لێی سوودمەند بوون، بەوەش کۆى گشتیی نەوتی دابەشکراو لە هەرێمی کوردستاندا 72 ملیۆن و 231 هەزار و 348 لیتر بووە و 361 هەزار و 156 کەس لێی سوودمەند بوون.

حکومەتی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات و دەڵێ:” پڕۆسەى دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگا و دەوروبەرى شارەکان بەردەوام دەبێت، تاکوو تەواوى هاوڵاتییان لێی سوودمەند دەبن.

Back to top button