دوای بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان، ئاگر لە زەوییەوە بەرەو ئاسمان بەرزبووەتەوە
ئێوارەی دوێنێ شەممە، هاووڵاتییەكی كورد لە ناحیەی پاتنۆس لە نزیك پارێزگای ئاگری لە كوردستانی باکوور، دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی بینی و وێنەی دیمەنەكەی گرتووە بۆتە باسی گەرمی میدیا جیهانیەکان.
ئەو هاووڵاتییە كوردەی ئەم وێنەیەی گرتووە ناوی “ئێرجان ئۆچەرە” و دەڵێت، ڕێك كاتژمێر 6:00 ـی ئێوارە بوو كە دونیا تاریك دەبوو و هەورێكی كەم لە ئاسماندا هەبوو، دیمەنەكە وەك شەپۆلێكی ئاگر یان مۆمێكی سووتاو وابوو، كە لە زەوییەوە بەرەو ئاسمان بەرزدەبۆوە تا گەیشتە هەورەكان، دۆخەكەش نزیكەی 8 تا 10 خوولەكی خایاند.
ئێرجان ئۆچەر زیاتر دەڵێ: وەك هەموو كەسێك حەزم كرد یەكەم كەس بم وێنەكە بگرم، بۆ ئەوەی كەسانی پسپۆڕی لێ ئاگاداربكەمەوەو بەدواداچوون بۆ ئەم رووداوە بكەن.