ڤۆندێرلاین داوای پێداچوونه‌وه‌ به‌ مافی په‌نابه‌رێتی لە ئەورووپا ده‌كات

ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی شوباتی 2023 ئۆرسێلا ڤۆندێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئەورووپا رایگەیاند، پێویسته‌ ئه‌وروپا به‌ یاسای مافی په‌نابه‌رێتیدا بچێته‌وه‌، ئەم لێدوانەی ناوبراو دوای ئه‌وه‌ هات بەرەبەیانی ئەمڕۆ له‌ كه‌ناراوه‌کانی ناوچەی کالابریا لە باشووری ئیتاڵیا، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران نقوم بوو و بەهۆیەوە لانیكه‌م 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ له ‌نزیك كه‌ناره‌وه‌كانی شاری كرۆتۆن له‌ ناوچه‌ی كالابریا له‌ باشووری ئیتاڵیا، به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران نقووم بوو، لانیكه‌م 30 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
میدیاکانی ئیتاڵیا باس لەوە دەکەن، لەسەر یەختەکە 150 بۆ 250 کۆچبەر هەبوون و تا ئێستا نزیکەی 40 کەسیان رزگارکراون ژمارەیەکی دیکەش بێسەر و شوێنن.

هاوكات ئاژانسی  “ئەنسا”ـی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ژمارەی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و كۆچه‌به‌رانه‌ی له ‌یەختەکە نقوم بوون دەگاتە ‌30 كه‌س، ئاماژەی بەوەشدا، کە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان به‌دوای كۆچبه‌ره‌كان هێشتا بەردەوامه‌، بەڵام شەپۆلە ئاوییه‌كان رێگرن لە کاری تیمەکانی فریاگوزاری.

Back to top button