جەنگی یەك ساڵەی رووسیا و ئۆكراینا، زیلینسكیی تووشی نەخۆشییەك دەكات
سه‌رۆكی ئۆكراینا ئاشكرای كرد كه ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت و به دروستیش له دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ڕووسیا تووشی نه‌خۆشییه‌ك هاتووه كه پێشتر نه‌یبووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە ته‌له‌فزیۆنی ئۆكراینا فیلمێكی دۆكۆمێنتاری به‌ناوی (ساڵێك) به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكی جه‌نگی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا پێشكه‌ش كرد، فیلمه‌كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسی ناوداری ئۆكراینی دمیتری كۆمارۆف ئاماده‌كرابوو.
له فیلمه دۆكۆمێنتارییهكهدا رۆژنامه‌نووسه‌كه له‌نێو شه‌مه‌نده‌فه‌رێك چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا ده‌كات و ئه‌و دانی پێداده‌نێ كه له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا دووچاری نه‌خۆشییه‌ك بۆته‌وه.
زیلینسكی تەمەن 45 ساڵ ده‌ڵێت: به‌هۆی زۆری كاركردن له نووسینگه‌كه‌م له بارودۆخێكی رووناكی خراپ‌دا توانای بینینم زۆر كز و لاواز بووه، بۆ نموونه ئێستا ناتوانم نووسینی سه‌ر كیسه‌ی چایه‌ك بخوێنمه‌وه.
ڕایشگه‌یاند: به‌داخه‌وه بینایی چاوانم تا دێت لاواز و كزتر ده‌بێت، هه‌ندێ جار ناتوانم هیچ شتێك ببینم، له ڕاستیدا ئه‌مه كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی بۆ دروستكردووم.