پێش تیرۆرکردنی موراد كانی كورده‌یی.. قوباد تاڵه‌بانی ویستوویه‌تی چی بكات؟
موراد كانی كورده‌یی یه‌كێك بوو له فه‌رمانده‌كانی نزیك له لاهور جه‌نگی كه له‌ناو بازاڕی شاری رانیه خۆی و دوو له پاسه‌وانه‌كانی كوژران.
موراد كانی كورده‌یی فه‌رمانده‌یه‌كی نزیكی لاهور جه‌نگی بوو، دوای رووداوەکانی هه‌شتی ته‌مووزی ساڵی ڕابردوو، به ئاشكرا بانگه‌شه‌ی بۆ لاهوور جه‌نگی ده‌كرد، به‌ڵام له شه‌وی 25ی تشرینی ساڵی 2021 له‌ناو بازاڕی رانیه، له‌گه‌ڵ دوو پاسه‌وانی گه‌مارۆ دران و كوژران، له‌وكاته‌وه تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر كوشتنه‌كه‌ی نه‌گیراوه، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه تاقمه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ستیان له‌و كاره‌دا هه‌بووبێ، دواجار به‌هۆی بێ ئومێدی له یه‌كێتی و یه‌كلا بوونه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی كانی كورده‌یی ماڵباته‌كه‌ی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر پێوه‌ندییان به ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد و له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا رایانگه‌یاند كه دوای ئه‌وان خه‌ڵكێكی زۆر له كۆیه بوونه‌ته پارتی.
قوباد تاڵه‌بانی كه ڕۆژ به‌ڕۆژ نهێنییه‌كان له‌باره‌یه‌وه ئاشكرا ده‌بێت و ده‌رده‌كه‌وێ هه‌رچی هۆكاری نانه‌وه‌ی كێشه و ته‌سفیه‌ی نه‌یارانیانن به پیلانی قوباد تاڵه‌بانی ده‌كرێن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتوون، لای لاهور جه‌نگی هێشتا دۆسییه‌ی موراد كانی كورده‌یی به زیندووی ماوه‌ته‌وه و هه‌ر ڕۆژێكیش بێت ئه‌و پرسه به كردار زیندوو ده‌بێته‌وه.
سەرچاوەکەی دەزگای میدیایی خواکوڕك ئاشکرای دەکات، كه دوای ئه‌و ماوه‌یه تێپه‌ڕبوونی به‌سه‌ر كرده‌كه‌دا، ئێستا ئاشكرا بوو كه قوباد تاڵه‌بانی پێش كوشتنی موراد كانی كورده‌یی گوشاری له به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه تا راژه‌ی موراد كانی كورده‌یی بگوازنه‌وه هه‌ولێر، هەروەها ئه‌و پیلانه‌ی موراد كانی كورده‌یی بۆ ئه‌وه بووه كه تا كوشتنه‌كه‌ی بخاته ئه‌ستۆی سنووری پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ نه‌چووه‌ته سه‌ر.
هه‌مان سه‌رچاوه ئەوەشی گوت، كه تیرۆری عه‌قید هاوكار جافیش پیلانێكی له‌و شێوه‌یه بووبێت و به خه‌یاڵی كوڕانی تاڵه‌بانی وا بووبێ كه پارتی دۆسیه‌ی تیرۆری عه‌قید هاوكار جاف بۆ ئه‌و تاقمه دێزه‌به‌ده‌رخۆنه ده‌كات، به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو.