ئەمریكا هه‌ره‌شه‌ له‌ چین ده‌كات: باجێكی قورس ده‌ده‌یت

له‌ناو ئه‌و گومانانه‌ی كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن چین پشتیوانیی سه‌ربازی پێشكه‌ش به‌ روسیا بۆ شه‌ڕی ئۆكراینا بكات، واشنتن هه‌ره‌شه‌ی له‌ په‌ككین كرد و هۆشداریی پێدا له‌ هه‌نگاونانێكی له‌وجۆره‌.

جیك سۆلیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆری هه‌واڵی سی ئێن ئێن گوتی: چین باجێكی قورس ده‌دات ئه‌گه‌ر له‌ شه‌ری ئۆكراینا پشتیوانیی سه‌ربازی له‌ روسیا بكات و چه‌كی وێرانكه‌ری پێ بدات.

گوتیشی: واشنتن زۆر به‌ روونی و له‌ پشتی ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه‌، ئه‌و هۆشدارییه‌ی به‌ په‌ككین داوه‌

Back to top button