ئەمڕۆ دەست بە خەرجكردنی پارەیەكی زۆر دەكرێت
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: “چەكی پارەی شایستەی دارایی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2015 و 2016 گەیشتووە و ئەمڕۆ لە هەولێر و دهۆك دەست بە خەرجكردنی دەكەین، لە سلێمانییش لە چەند رۆژی داهاتوودا خەرج دەكرێت.”
ئاماژەی بەوەش دا: ئەمڕۆ چەكی پارەی گەنمی ساڵی 2015 خەرج دەكرێت كە بڕەكەی 139 ملیار و 678 ملیۆن دینارە.
پارەی گەنمی ساڵی 2015، هەولێر 60 ملیار و 569 ملیۆن و 748 هەزار دینارە، سلێمانی 44 ملیار و 129 ملیۆن و 404 هەزار دینارە و دهۆک 34 ملیار و 987 ملیۆن و 911 هەزار دینارە.