بیست و هەشت ساڵ بەسەر تەقینەوەکەی شاری زاخۆدا تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ بیست و هەشت ساڵ بەسەر تەقینەوەکەی شاری زاخۆدا تێدەپەڕێت.

لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە 27ی شوباتی ساڵی 1995 لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەنتەری بازاڕی شاری زاخۆی کردە ئامانج و تێیدا 94 کەس شەهید بوون و زیاتر لە 200 کەسیش بریندار بوون، ژمارەیەکی زۆر خانوو و دووکانی هاوڵاتییانیش رووخان و وێران بوون.

نامرن شەھیدانی ٢٧ی شوبات و ئەو کردەوە تیرۆرستیەش لە بیر و ھزری خەڵکی کوردستانیان وەک پەڵەیەکی ڕەش بە نێوچەوانی بکەرانییەوە دەمێنێتەوە.

Back to top button