یەكێتی خەریكی پۆست وەرگرتنە و، لەلایەکی تریش بانگەشەی خۆ تۆران لە حکومەت دەکات
یەکێتی لەماوەی كەمتر لە 10 رۆژ دوو پۆستی باڵای لە حكومەت و پەرلەمان وەرگرتووە، ئەمە لەکاتێکدایە بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵك وا خۆی پێشان دەدات كە تۆراوە و لە حكومەت كارەكانی راگرتووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەزگای میدیایی خواکوڕك گەیشتووە لە نوێترین وەرگرتنی پۆستدا، رامان مەجید جێگری بەرپرسی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتی، پۆستی راوێژكاری پەرلەمانی كوردستانی پێ دراوە.”
هەر بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی لە حكومەتیش پۆستی باڵا وەردەگرێ و چەندان پۆستی تری وەرگرتووە كە دواین پۆستی ئەوە بووە، دیاری رەفیق بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی لە پۆستی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی گشتیی راژە دامەزراوە و دەستبەکاربووە.
لێرەدا هۆكاری تۆران و نیگەرانییەكانی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی لە حكومەت زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان و بەتایبەت زۆنی سەوز ئاشکرا دەبێت کە دەیانەوێ چاوپۆشی لە تاڵانكردنی داهاتی سلێمانی و ناوچەكانی بندەستی لە لایەن یەكێتییەوە بكرێت و كەیسی تیرۆركردنی عەقید هاوكار جافیش كە دژەتیرۆری یەكێتی لە هەولێر ئەنجامی دا، دابخرێت.