مەسرور بارزانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کەمئاوی ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی ٣ ملیار دینار دا
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کەمئاوی رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی سێ ملیار دینار دا.
لە راگەیێندراوێکدا، فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە شاری ھەولێر، رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 2 ملیار و 878 ملیۆن دینار بۆ لێدانی 40 بیری ئاوی خواردنەوە دا.
له راگهیهندراوهكه ئاماژەبەوەش کراوە،” ئەو گوژمەیە كه نزیكهی سێ ملیار دیناره، بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ، لەسەر بودجەی ئاساییی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەکرێت.
لەکۆتایی راگەیێندراوەکەش ئەوە هاتووە، “بەهۆى کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و زیادبوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی ئاو، کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پلانی پەرەپێدانی پڕۆژەکانی ئاو لەو ناوچانەی کە گرفتیان هەیە، جێبەجێ دەکات.”