بانكی ناوهندی عێراق خستنهرووی دۆلاری كهمكردهوه

لە خستنەڕووی ئەمرۆیدا قەبارەی فرۆشی بانکی ناوەندی لەدۆلار بەرێژەی 35% کەمی کردووە و 104 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازارەوە.
بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ دووشهممه 27ی 2ـی 2023، بڕی 104 ملیۆن و 216 هەزارو 250 دۆلاری خستووەتەبازارەوە و بەمەش رێژەی فرۆشی بانکەکە لە دۆلار بەراورد بە فرۆشی دوێنێ 35% کەمیکردووە.
بانکی ناوەندی هەر دۆلارێکی بە هەزار و 305 دینار فرۆشتووە بۆ دابینکردنی قەواڵەکان و بە بەهای هەزار و 310 دینار بۆ کارتە ئەلیکترۆنییەکان و حەواڵەی دەرەکی و نەختینەیی.
زۆرینەی بڕی فرۆشی دۆلار بەمەبەستی چەسپاندن و پشتگیری دەرەکی رۆیشتووە کە دەگاتە 58 ملیۆن و 516 هەزارو 250 دۆلار و لەسەر شێوەی حەواڵە نێردراوە.