گەنجێکی سلێمانی: لەمەودوا دەبێت بۆ ئازادیی ژیان رابکەین بۆ هەولێر
گەنجێکی سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو کچەوە نووسیویەتی: لەمەودوا دەبێت بۆ ئازادیی ژیان رابکەین بۆ هەولێر
ماوەی دوو ڕۆژە لە سلێمانی تەنها بەهۆی نووسینی كۆمێنت و پۆستی رەخنەیی كەژاڵ مستەفا بێسەروشوێنە و كەس چارەنووسی نازانێت، هاوڕێكانی دەڵێن گیراوە، چونكە كۆمێنتى نووسیوە و رەخنەی گرتووە.
كەژاڵ مستەفا كچێكی سلێمانییە و ماوەی دوو ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی بێ سەروشوێن کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
هاوڕێكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، هەڵمەتێكیان دەست پێ كردووە داوای ئازادکردنی كەژاڵ دەکەن کە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی، بەهۆی نووسینی کۆمێنتێكی رەخنە ئامێز گیراوە، هاوڕێكانیشی دەڵێن، دەبێت رابكەین بۆ هەولێر تا كەمێك هەوای ئازادی هەڵمژین..