پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
لە سەرەتای مانگی داهاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای كار لە هەرێمی كوردستان و داواكاری دهستلهكاركێشانهوهی حەوت پەرلەمانتار دەدرێت.
ئەمرۆ دووشەممە 27ـی 2ـی 2023، سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 1ـی 3ـی 2023، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره 1ـی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له خولی پێنجهمی ئەنجام دەدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژەیاسای كار لە هەرێمی كوردستان و داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار دەخرێتە دەنگدانەوە کە بریتین لە:شێركۆ جەودەت، ئەبوبەکر عەبدوڵڵا، ئیسماعیل عەلی، سەرچنار ئەحمەد، هەڵز ئەحمەد، عەلی حەمە ساڵح و کازم فاروق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتەیەکی تایبەت بە خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن دەخوێنێتەوە و دواتر سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمان وتەیەک پێشکەش دەکەن.