پارێزگاری هه‌ولێر: به‌هۆی بوومه‌له‌رزه ده‌بێت باڵه‌خانه و شوقه‌كان به كوالێتییه‌كی باش دروست بكرێن
له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئەو بوومەلەرزانە كرا كه لە هەولێر و بەشێکى دیكه‌ی هەرێمى کوردستان روویاندا.
به سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی ئەو بوومەلەرزانەى کە لە هەولێرى پایتەخت و بەشێکى تر لە هەرێمى کوردستان و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش لە دواى بومەلەرزە وێرانکەرەى توركیا و سووریا هه‌ستی پێكرا و بە مەبەستى ئامادەباشى و ئامادەكاریی لایەنەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هه‌ر ئەگەرێکى ڕووداوێکى لەناکاو و نەخوازراوى بوومەلەرزە، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بە کارەکانى هەردوو لیژنەى بە دواداچوونى چۆنیەتى دروستکردنى ئه‌و باڵه‌خانه و شارانه‌ی کەوتوونەتە ناوەوە و دەرەوەى زۆنى سەوزى شارى هه‌ولێر ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگەیاند: پرۆژه‌كان به‌گشتیی و باڵه‌خانه و شوقه‌كان به‌تایبه‌تی، دەبێت به دیزاین و کوالێتییەکى زۆر باش دروستبکرێن.
هه‌روه‌ها پارێزگاری هه‌ولێر، تیشکى خستەسەر چارەسەری کاریگەرییەکانی بوومەلەرزە لە سەر باڵەخانەکان و ئاماژە بەوەدا کە بوومەلەرزە ڕووداوێکى سروشتى پێشبینی نەکراوە، بۆیە دەبێت پێش ڕوودانی لە دروستکردنی بینا و باڵەخانەکان پێداچوونه‌وه به مۆڵه‌تی دروستكردنی باڵه‌خانه‌كان و توندوتۆڵكردنی مه‌رجه‌كانى سه‌لامه‌تی لە دیزاین و بەكارهێنانی ماددە و كەرەستە بیناسازییەكان لە ڕووبەڕووبوونەوە و كەمكردنەوەی زیانەكانی بوومەلەرزەدا بکرێت و بە سوود وەرگرتن له ئه‌زموونی وڵاتانی خاوەن ئه‌زموون و پێشکەتوو، تەواوى پڕۆژه‌ى شوقەكانى نیشتەجێبوون و باڵه‌خانه‌کان به دیزاینێكی گونجا و كوالێتییه‌كی زۆر باشى زانستى و ئەندازەیى دروست بکرێن.
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هه‌روه‌ها هاتوو: 3 ناوچەی بوومه‌له‌رزه‌یی هه‌ن، ناوچەی سوور واتە ئەو وڵاتانەی لەسەر هێڵی بوومەلەرزەی مەترسیدارن، ناوچەی پرتەقاڵی واتە کاریگەری بوومەلەرزەیان لەسەرە بەڵام مەترسی کەمترە، ناوچەی سەوزیش واتە بوومەلەرزەی تێدا ڕوودەدات بەڵام سەلامەتە، هەرێمی کوردستان و عێراق لە ڕووی بوومەلەرزەییەوە لە ناوچەی پرتەقاڵی دان.