ئێران بۆ ساڵی سێیه‌م پله‌ی یه‌كه‌می به‌رده‌كه‌وێت له بازاڕی سپیكردنه‌وه‌ی دراو
بۆ سێ ساڵی یەک لەدوای یەک دەڕوات، ئێران پلەی یەکەمی لەڕوی مەترسی شتنەوەی پارە بۆ خۆی تەرخانکردووە. فینلاند لەو ریزبەندییەدا دوایین وڵاتە لەنێوان ئەو 149 وڵاتەدا، کە مەترسی شتنەوەی پارەیان تێدا دەکرێت. بەهۆی نەبونی داتای پێویست، پلەی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان بۆ شتنەوەی پارە دیارینەكراوە.
به‌پێی ریزبه‌ندی لیژنه‌ی بازل، کە تایبەتە بەهەوڵەکانی دژی شتنەوەی پارە لەوڵاتان، بۆ ساڵی 2016 لەنێوان 149 وڵاتی جیهان، ئێران یەکەم وڵاتە کە مەترسی شتنەوەی پارەی تێدا دەکرێت.
پاش ئێران هەر یەک لەوڵاتانی ئەفغانستان، تاجیکستان، مالی، کەمبۆجیاو مۆزامبیک لەڕیزی مەترسیدارترین وڵاتان دێن.
بازل (BIS)، رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تیه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره. له ساڵی 1988 له لایه‌ن حه‌وت ووڵاته ئابووریه به‌هێزه‌كه دامه‌زرێنراوه و له ئێستادا دیارترین ئه‌ندامه‌كانی بریتین له وڵاتانی، ئه‌ڵمانیا و به‌لجیكا و ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ئیتاڵیا و یابان و كه‌نه‌دا و سوید و سویسرا و لوكسمبۆرگ و به‌ریتانیا.
سپیكردنه‌وه‌ی دراو، بریتیه له پرۆسه‌ی گۆڕینی سیفه‌تی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی وه‌ده‌ست هاتوون، بۆ شێوازێكی یاسایی. زۆربه‌ی ئه‌و داهاتانه‌ش له‌رێگه‌ی بازرگانیكردن به چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و مادده‌ی هۆشبه‌ر و سێكس به‌ده‌ست ده‌هێنرێن.