هۆشداریەکی نوێ لە زانا هۆڵهندییهكهوە … خۆتان بۆ بوومه‌له‌رزه كاولكارهكه ئاماده بكه‌ن
زانا هۆڵه‌ندییه به‌ناوبانگه‌كه ئه‌مجاره به بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشدارییه‌كی نوێ گه‌ڕایه‌وه و ڕایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كرێت به‌مزووانه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز و كاولكه‌ر له جیهاندا ڕوو بدات.
فڕانك هۆگه‌ربیتس له نوێترین تویتیدا رایگه‌یاند: به‌هۆی پێشبینییه فه‌له‌كییه‌كان و نزیكبوونه‌وه‌ی چه‌ند هه‌ساره‌یه‌ك له‌یه‌كه‌وه، پێشبینی ده‌كرێ له سه‌ره‌تاكانی مانگی داهاتوو بوومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز و كاولكه‌ر ڕوو بدات.
دەشڵێت: پێشبینی به‌هێز هه‌یه كه له رۆژانی 3 و 4 یاخود 6 و 7ی مانگی داهاتوو كاره‌ساته گه‌وره‌كه و بوومه‌له‌رزه وێرانكه‌ره‌كه روو بدات.