دژەتیرۆری یەکێتی ھەوڵی کوشتنی ئەفسەرێکی پێشووی دەزگای زانیاری دەدەن کە نزیکە لە ئەژی ئەمینەوە

دژەتیرۆری یەکێتی دوای ئەوەی شکستی ھێنا لە کوشتنی گۆران نەوزاد ناچاربوون ماڵەکەی بسووتێنن بە سەر پەرشتی تیمێکی شەش کەسی کە پێکھاتبوون لە دوو پاسەوانی وەھاب ھەڵەبجەیی و سێ کارمەندی دژەتیرۆر و کارمەندێکی ھێزەکەی لوئەی محەمەد رەزا.

ھێرشەکە تەنھا زیانی ماددی ھەبووە، ھۆکاری ئەم ھێرشە ئەوەیە کە گۆران نەوزاد و محەمەد نەوزادی برای دوای چوونی ئەژی ئەمین بۆ ھەولێر ئەوانیش لەگەڵیدا چوون بۆ ھەولێر.

جگە لەوەش چەند جارێک شکستیان ھێناوە لە تیرۆر کردنی گۆران نەوزاد.

لە یەکەم هەوڵیاندا تیمێکی دژە تیرۆری یەکێتی بە جل و بەرگی مەدەنی لە شاری کەرکوک بە نهێنی ھەوڵیاندا گۆران نەوزاد برفێنن بەڵام هەولەکەیان سەری نەگرت.

وەھاب ھەڵبجەیش سوێندی شەرەفی خواردووە کە گۆران نەوزاد ھەر دەکوژێت و ھەر کەسێکیش بتوانێت بیکوژێت لەلایەن وەھاب ھەڵبجەییەوە پاداشت دەکرێت.

#Xwakurk #خواکوڕك

Back to top button