موحسن سەعدوون: پێویستە یاسای نەوت و غاز لە عێراق بەپێی دەستوور ئامادە بکرێت
موحسن سەعدوون، شارەزای یاسا و دەستووری عێراق رایگەیاند: لە پارێزگای دهۆک کۆربەندێک ساز کرا لەبارەی یاسای نەوت و غاز لە عێراق کە زانکۆی دهۆک کۆلیژی یاسا ڕێکی خستبوو و مامۆستایانی یاسا تێیدا بەشدار بوون و ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، گفتوگۆ کرا لەبارەی یاسای نەوت و غاز کە بەپێی دەستوور نەوت و غاز مڵکی هەموو خەڵکی عێراقە و پێویستە دەسەڵاتی هاوبەش لە بواری نەوت و غاز لە نێوان هەرێم و عێراق هەبێت، ئەمە بەپێی دەستووری عێراق، بۆیە باسمان لەوە کرد، هەر بڕیارێک دەربارەی یاسای نەوت و غاز بدرێت، پێویستە بەپێی ماددەی 111 و 112 و 115ی دەستووری عێراق بێت.
موحسن سەعدوون گوتیشی: هەمووان کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە یاسای نەوت و غاز بەپێی دەستوور دەربچێت و مافی هەرێمی کوردستانیش لەناو ئەو یاسایەدا جێگیر بکرێت.