تورکیا لە ناو شاری سلێمانی ئۆپراسیۆنێکی ئەنجامدا
ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ئەو ئەندامەی پەکەکە کە لەلایەن میتەوە لە شاری سلێمانی بەرەو تورکیا رفێندراوە، ناوی (رەمەزان گونەش)ـەو لە 12 “کردەی تیرۆریستی”ـدا بەشداریکردووە.
ئاژانسی ئەنادۆڵووی توركیا ئاشكرای كرد، لە شاری سلێمانی، كەسێك بە ناوی رەمەزان گوینەش كە نازناوی لەنێو پەكەكە (شۆڕش یان شۆڕشگێڕ) بووە، لە لایەن دەزگای هەواڵگریی توركیاوە دەستگیر كراوە.
ئەو ئاژانسە فەرمییە توركیا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە دەستگیركراوەكە دەستی لە كوژرانی 60 سەربازی توركیا و ئەنجامدانی 12 چالاكیدا هەبووە.