روونکردنەوە لەبارەی پشووی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندن دەدرێت
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشووەکانی بەهارە لە ناوەندەکانی خوێندن رایگەیاند: ئەمساڵ پشووی بەهارەی ناوەندەكانی خوێندن وەكو خۆیەتی لە 11ی 3 دەستپێدەکات تاکو 25ی 3 دەوام دەستپێدەکاتەوە هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا ناکرێت.
وێڕای پشووی بەهارە بەپێی رۆژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانی 5 و 11 و 14 و 21 و 22 و 23ـی 3 پشووی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.