هەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 رێککەوتن

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات: هەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 رێککەوتن و پشکی هەرێم دیاریکرا.

ئیخلاس دلێمی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ی 2023ـدا به‌ رێژه‌ی‌ 12.67% دیاریكراوه‌.

راشیگەیاند:” رێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له‌وباره‌یه‌وه‌ كراوه‌ و، مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر خه‌رجی سیادی ده‌بێت.

Back to top button