44 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ 44 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی (1903-1979)، رابەری زیاتر لە نیو سەدەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان تێدەپەڕێت.

مەلا مستەفا بارزانی، ھەموو ژیانی خۆی بۆ وەدیھێنانی مافە نەتەوەییەكانی كورد تەرخانكرد، ئەو خودانی دید و رێبازێكی شۆڕشگێڕانە بووە، ئازایەتی و بڕوا بەخۆبوون و ئیمان بە حەق و عەدالەتخوازی و خەباتكردن لە دژی زۆرداریی و رەتكردنەوەی ژیانی بندەستی، لە خەسڵەتە دیارەكانی كەسایەتی ئەو بووە.

44#ـەمین_ساڵیادی_کۆچی_دوایی_بارزانی_نەمر

#Xwakurk #خواکوڕك

Back to top button