درەنگانی شەوی رابردوو سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە بەغدا

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی رابردوو گەیشتە بەغدا و رایگەیاند: هیوادارم کاتی پێویستم هەبێت بۆ ئەوەی سەردانی کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بکەم.

درەنگانی شەوی سێشەممە 28ـی شوباتی 2023، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەخی عێراق و لەلایەن فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکرا.

گۆتێرێز و فوئاد حوسێن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سازکرد، تێیدا سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی بۆ عێراق دەربڕی و رایگەیاند، دڵنیایە لەوەی گەلی عێراق دەتوانێت ئاڵنگاری و کێشە و گرفتەکان تێبەڕێنێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، چەندین جار سەردانی عێراقی کردووە و هیواخوازە کاتی پێویست هەبێت بۆ ئەوەی سەردانی کەمپی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

Back to top button