دژەتیرۆری کوردستان: ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی ئەمنی یەبەشە لە شنگال کرایە ئامانج

دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە شنگال ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی ئەمنیی یەبەشەی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا بەرپرسە ئەمنییەکە و پاسەوانەکەی کوژران.

په‌یجى دژەتیرۆری کوردستان له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه‌، كاتژمێر 12ـى نیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی 3ـی 2023، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی ئەمنیی یەبەشەى لە ناوەندی قەزای شنگال كرده‌ ئامانج، لە ئەنجامدا بەرپرسە ئەمنییەکە و پاسەوانێکی كوژران.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌، دوێنێ دووشه‌ممه‌ 28ـی 2ـی 2023، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی یەبەشەی كرده‌ ئامانج و لە ئەنجامدا بەرپرسێکی سەربازی و دوو چەکدار كوژران.

 

 

 

Back to top button