سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی نەسر دەکات

رۆژی چوارشەممە 1ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی نەسر کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ و پاڵپشتیکردنی چاکسازی تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی هەردوولا لە هەڵوێستە سیاسییەکان کرایەوە.

………………………

الرئيس بارزاني يستقبل رئيس إئتلاف النصر

إستقبل الرئيس مسعود بارزاني ، اليوم الأربعاء الأول من آذار ٢٠٢٣ في صلاح الدين ، رئيس تحالف النصر السيد حيدر العبادي .

وناقش الإجتماع الأوضاع السياسية في العراق وخطوات حل قضايا إقليم كوردستان والحكومة الإتحادية ودعم الإصلاح.

كما أكد الطرفان في الإجتماع على التنسيق بين الجانبين في المواقف السياسية.

Back to top button