بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف وڵامێکی توندی بافڵ تاڵەبانی دەدەنەوە
بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف وڵامێکی توندی بافڵ تاڵەبانی دەدەنەوە و، دەڵێن، ئەوەی بافڵی بکوژ دەیڵێت، تەنها بۆ شێواندنی کەیسی شەهید کردنی هاوکار جافە لە ڕاگەیاندنەکان.
دەقی وڵامی بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف بۆ بافڵ تاڵەبانی:
وەڵامێك بۆ بافڵی بکوژی شەهید هاوکار جاف لە بنەماڵەی شەهید هاوکار جافەوە
لە کۆڕبەندی ساڵانەی کەناڵی ڕووداو ئەمڕۆ بەرواری ١/٣/٢٠٢٣ ، بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: “قسەمان لەگەڵ خزم و کەسی هاوکار جاف کردووە، بەمەبەستی ئەوەی کەوا ئەو ئەزانێت چی روویداوە ”مەبەست لە قسەکەی بافڵ ئەوەیە کە ئەوان نین هاوکاریان شەهید کردووە.
ئێمە رایدەگەیەنین بەهیچ شێوەیەك نەمانویستووە قسە لەگەڵ بافڵ تيرۆریست بکەین و قەبوڵیشمان نەکردووە نە بافڵ نە قوباد پەیوەندییمان پێوە بكەن، بە هەموو شێوەیەك رەتمانکردۆتەوە.
ئەوەی بافڵی بکوژ دەیڵێت، تەنها بۆ شێواندنی کەیسی شەهید کردنی هاوکار جافە لە ڕاگەیاندنەکان.
ئەوەش دوا پەیامی ئێمە دەبێت بۆ سەرانی تیرۆریستانی دەباشان. “ئێمە کاتێك قسە لەگەڵ بافڵ دەکەین کە تاوانبارانی کەیسی شەهید عەقيد هاوکارجاف بدات بە دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان.
بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف
١/٣/٢٠٢٣