جووتیار عادل: پشکی هەرێمی کوردستان له بودجه‌ی عێراق بەپێی پێوەری زانستی دانەنراوه

 

دوای ئەوەی شاندی هەرێمی كوردستان و بەغدا لە بارەی بودجەی گشتی عێراق و پشكی هەرێمی كوردستان رێككەوتن، گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت: پشکی هەرێمی کوردستان له بودجه‌ی عێراق بەپێی پێوەری زانستی دانەنراوه

جووتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، راشیگه‌یاند: پێویسته دادگای فیدراڵی رێکبخرێتەوه و ئەنجومەنی فیدراڵی دابمەزرێت
گوتیشی ، پەیوەندیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا تەنیا له بودجه سنووردار ناکەین.

گوتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش داوە : پێویسته له زووترین کاتدا له‌ عێراق سەرژمێری بکرێت، پشکی هەرێمی کوردستانیش له بودجه‌ی گشتی عێراق بەپێی پێوەری زانستی دانەنراوه.

له‌باره‌ی یاسای نه‌وت گاز، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، پێویسته کەرتی نەوت رێکبخرێتەوه و یاسای نەوت و گاز له بەرژەوەندی هەموو گەلی عێراقدا بێت.

Back to top button